ئەڵقەی 4 – (وه‌رزی سێیەم) – یەکەمین تەلەفۆنی زیرەک بە دێبیانەوە

  • دانانی نمرە لەسەر خێرایی نوسین لە زانکۆکان (5:19)
  • یەکەمین تەلەفۆنی زیرەک بە دێبیانەوە لەلایەن پاینفۆنەوە. (11:55)
  • وا پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٢ تەنها لە ئەمریکا لە ڕێگەی بازرگانی دەنگیی (Voice Commerce) بڕی ٤٠ ملیار دۆلار بفرۆشرێت. (21:50)
  • مەترسییەکانی کۆکردنەوەی بێشووماری زانیاریە تایبەتیەکان وئەپی تیندەر وەکو نموونە لە زنجیرەی (Connected: The Hidden Science of Everything) (27:36)
  • کێشەی تێکەڵکردنی پیتەکان لەنێو زمانەکان. پیتەکان لە وڵاتەجیاوازەکان چۆن دەناسرێتەوە؟ (44:36)
  • چیدی گۆگڵ پشتگیری API کڕۆمیۆم ناکات. (54:27)
  • سامسۆنگ بۆ ئەو ئامیرانەی نوێکردنەوەیان بۆ نانێرێت دەتوانی خۆت lineage بخەیتە سەر. (1:04:26)
  • بەشداربووان:
  • هاوکار خەلیل
  • ڕێبین سەربەست
  • سیامەند نەریمان
  • بڕوا سەلام

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

هاوڕێکەت زیاتر دەتناسێت؟ یان مەکینەی گەڕانەکەت؟

ئایا دەزانیت ڕۆژانە بە تەنها مەکینەی گەڕانی گووگڵ وەڵامی زیاتر لە ٣.٥ ملیار پرسیار دەداتەوە؟ ڕێژەیەکی یەکجار زۆرە وایە؟ بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە خوودی بابەتەکە نیە، دەمەوێت بیر لە شتێک بکەینەوە و گریمانەیەک بکەین، ئەگەر مەکینەکانی گەڕان یان تەنانەت هەر تەکنەلۆجیا نەبووایە، لە ڕاستیدا ڕۆژانە لەسەر زەوی هەموو ئەم پرسیارانە دەکران؟ ئێمە دەڵێین گریمان ٣.٥ ملیار پرسیاری تەواو بەبێ زیاد و کەم دەکرێن، دەشڵێین گریمان هەر دانەیەک لەو پرسیارانە لەلایەن مرۆڤێکەوەیە، گەر مەکینەکانی گەڕان نەبوونایە، ئایا ئێمە هەموو ئەو پرسیارانەمان لە مرۆڤەکانی تر دەکرد؟ واتە کەسە نزیکەکانمان یاخوود تەنانەت ئەو کەسانەش کە پێمان وایە (بێسنوور) متمانەمان پێیان هەیە؟ من لە ڕاستیدا دەڵێم نەخێر، ئەو ژمارەیە لە پرسیارکردن لە ڕۆژێکدا ئەنجام نەدەدرا. باسی دەکەین بۆ!

بەردەوام بە لە خویندنەوەی هاوڕێکەت زیاتر دەتناسێت؟ یان مەکینەی گەڕانەکەت؟

پشووی چاوگ

  • جیاوازی بەرنامەی بەخۆڕایی و سەرچاوەکراوە چییە؟(6:13)
    – زلهێزی کۆمپانیاکان و ئازادی تاکەکەسی.
    – ئایا کەس پارێزراوە لە جیهانی ئینتەرنێت؟
  • بۆچی تاکی کورد بۆ هاوزمانەکەی بە زمانی ئینگلیزی پۆست و تویت دەکات؟(19:37)
    – ئایا زمانی کوردی کێشەی تێدایە تاوەکو بەکەڵکی نووسین نەیەت؟
    – کێشەی خۆ بەکەم زانی.
    – زمان و کەلتور و زانست.
  • کێشەی بەشێک لە سایتە کوردییەکان لەگەڵ ئەنتی ڤایرۆس. (40:10)
    – کەی کێشەی ڤایرۆسی ویندۆز بەکۆتایی دێت؟
  • لە ویندۆزەوە بۆ لینوکس. (48:45)
  • ڤانبۆی ئەپڵ (56:02)
    – کێشەی نیشاندانی لۆگۆی ئەپڵ لە قاوەخانەو شوێنە گشتییەکان.
  • پەیمانگای گۆتە. (56:02)
    – پرۆژەی چۆن وا لەخوێندکار بکەین خوێندنگەکەی خۆی خۆش بوێ.
  • دروستکردنی کەڵانەی کۆتر. (1:18:51)
  • کۆتایی ترەمپ. (1:21:49)
  • کۆتا وەشەنی گوتنبێرگ. (1:32:40)
  • کارکردن لە نێوان حەز و پسپۆڕیدا. (1:35:22)
    – بۆچی بەئاسانی کەسی ئاسایی و کەسی پسپۆڕ لەیەکتر جیاناکرێتەوە؟

 

  • بەشداربووان:
  • ئاراس نوری
  • ڕێبین سەربەست
  • سیامەند نەریمان
  • بڕوا سەلام

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

ئەڵقەی 3 – (وه‌رزی سێیەم) – پرۆژەی فەرهەنگی زمان

 

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

ویکیپیدیا بوو بە بیست ساڵ

ویکیپیدیا زانیاریینامەیەكی كراوەیە، تیایدا بەچەندین زمان زانیارییەكان پێشكەش بە سەردانكەران دەكات، هەموو كارێكی دان و وەرگرتنی زانیاریی تیایدا خۆبەخشانەیە. ئامانجی ویكیپیدیا پێكهێنانی زانیاریینامەیەكی فراوانە “کۆکردنەوەی ھەموو زانیارییەکانی مرۆڤ” كە بە زۆربەی زمانەكانی جیهان بابەتی لەخۆ گرتبێت، سەرەنجام بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی ئازاد و خۆڕا‌ پێک بهێنرێت. ویكیپیدیا لەلایەن دامەزراوەیەكی خێرخوا (WikiMedia) سەرپەرشتی دەكرێت[١]، کە لە ٢٠٠٣ دا بە فەرمی ڕێکخراوێکی بۆ دامەزرا.

بەردەوام بە لە خویندنەوەی ویکیپیدیا بوو بە بیست ساڵ